لە چەند رۆژی رابردوودا، تیپی یانەی قووە جەوی دوو یاریی دواخراوی خۆی لە خولی ئەستێرەكانی عیراقدا كرد و هەردوو یارییەكەشی بردەوە، بەو دوو بردنەوەیە چووە پلەی یەكەمیی ریزبەندی.
یەكەم یارییان بەرامبەر تیپی یانەی نەوتی مەیسان بوو، ئەم یارییەی 1-0 بردەوە، یارییەكەش رۆژی دووشەممە 16/12 كرا، دواتر رۆژی هەینی 20/12 لە یاریگای خۆیدا لە نەورۆز -یشی بردەوە و 6 خاڵی تریشی خستە سەر كۆی خاڵەكانی و كردنی بە 24 خاڵ، بەمەش 5 خاڵ پێش تیپی یانەكانی نەوت و زاخۆ و زەورا كەوت، كە ئەمان دووەم تا چوارەمی ریزبەندیین و هەریەكەشیان خاوەنی 19 خاڵن.
نەورۆز، ئەنجامەكانی دڵخۆشكەر نین
یانەی نەورۆز، تا ئێستا ئەنجامەكانی دڵخۆشكەر نین، لەدوای بردنەوە گرنگەكەی 1-0 لە یانەی تەڵەبە، كە یارییەكەش لە سلێمانی كرا، سەرجەم یارییەكانی دۆڕاندوو، لەوساوە هەفتە لەدوای هەفتە خاڵی گرنگ لە دەست دەدات، لە هەفتەی 11 شدا بە نەوتی مەیسان دۆڕا، لە هەفتەی دەیەمیشدا لە نێو یاریگاو هاندەرانیشیدا 1-2 بە یانەی حدود دۆڕا، لە هەفتەی شەشەم -یشدا 0-1 بە زەورا دۆڕا، لە هەفتەی حەوتەمیشدا لە سلێمانی 1-3 بە كەرمە دۆڕا، یارییە دواخراوەكە هەفتەی هەشتەمیشی بە قووە جەوی 0-2 دۆڕاند، رۆژی شەممەی ئایندەش یاریی دواخراوی هەفتەی نۆیەمی لە دهۆك بەرامبەر دهۆك دەبێت، بۆ چارەسەری ئەم بارودۆخە خراپانە، دەستەی بەڕێوەبەریی یانەكە، ڤیێرای راهێنەریان دوورخستەوەو قەحتان جسەیەریان لەجێگا دانا.
دوو یاریی تر
رۆژی شەممەی رابردووش، دوو یاریی تری دواخراوی ئەم خولە كران، هەردوو یارییەكەش بەمشێوەیە بوون:
* كارەبا 0 × 2 شورتە.
* دهۆك 0 × 0 ئەلقاسم.
شورتە بەو بردنەوەیەی لە یانەی كارەبا، چەند پلەیەكی تر بۆ سەرەوەی ریزبەندیی یانەكان سەركەوت و بە 21 خاڵەوە چووە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەكە و یارییەكی دواخراویشی ماوە بیكات.