کەرکوک ـ ڕزگار شوانی
خولێکی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی
لەهۆڵی یانەی موسەڵڵا -ی شاری کەرکوک، خولێکی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی ئاستی(B) تۆپی پێ کۆتاییهات، 24 ڕاهێنەر بەشدار بوون، یەکێتیی ناوەندیی تۆپی پێی عیراق، بە هاوکاری لقی کەرکوکی یەکێتییەکە، ئەم خولەی رێکخست.
تۆپی سەر مێز
دەزگای (عیلم) بۆ پەروەردەوە و فێرکردن، خولێکی تۆپی سەر مێزی بۆ مامۆستایانی پەروەردەی کەرکوک ڕێکخست .
یاریی کۆتایی خولەکە، حەربی خالید سەرۆکی نوێنەرایەتیی کەرکوک-ی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی یانەکان ئامادە بوون، لەکۆتاییشدا، خەڵات بەسەر براوەکانی یەکەم دووهەم وسێهەمدا دابەشکرا .