ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە، یارییەكانی قۆناغی 20 یانەی خولی جامی یانەكانی عیراق دەكرێن و لەم یارییانەوە 10 یانە دەگەنە قۆناغی دواتری ئەم خولە.
لە قۆناغی پێشووی یارییەكانەوە كە قۆناغی 32 یانەبوو، 16 یانە گەیشتنە ئەم قۆناغە نوێیەی یارییەكان، چوار یانەی تریش كە یانەكانی (نەورۆز، تەڵەبە، حدود و نەوتی میسان) بوون، چاوەڕوان بوون، دواتر تێكەڵاوی 16 یانە سەركەوتووەكە كران و 20 تیپی ئەم قۆناغەیان پێكهێنا.
یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیەش ئەمڕۆ سیشەممە و سبەی چوارشەممە بەمشێوەیە دەكرێن:
سێشەممە 24/12
*كەربەلا × پێشمەرگەی سلێمانی.
*نەوتی بەسرە × نەورۆز.
*غەراف × تەڵەبە.
*موسڵ × هەولێر.
*ئەمانەی بەغدا × حدود.
چوارشەممە 25/12
*مەیسان × نەفت.
*كارەبا × ئەلحوسێن.
*كەرمە × مەسافی باشوور.
*نەوتی مەیسان × ئەلقاسم.
*مینا × دیالە.