ئەمڕۆ سێشەممە، یارییەكانی هەفتەی 10 لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستپێدەكەن و سێ یاریی لە یارییەكان دەكرێن و سبەی چوار شەممە، یارییەكانی تریش دەكرێن.
شێروانەی یەكەم، دەچێتە ئاكرێ و لەگەڵ تیپی یانەی ئاكرێی پێنجەم یاریی دەكات، پێشمەرگەی هەولێر -ی دووەمیش لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە چوار قوڕنە -ی 13 یەم دەكات، زاخۆی سێیەمیش میوانداریی لە دەربەندیخان -ی نۆیەم و پیشەسازی چوارەمیش میوانداریی لە سەید سادق -ی دوا تیپی ریزبەندیی دەكات، یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیەش بەمشێوەیە دەبن:
سێشەممە 24/12
*رزگاری × رانیە.
*هەندرێن × شەقڵاوە.
*پیشەسازی × سەید سادق.
چوار شەممە 25/12
*شێروانە × ئاكرێ.
*زاخۆ × دەربەندیخان.
*برایەتی × سیروانی نوێ.
*پ.هەولێر × چوار قوڕنە.
سەبارەت بە ریزبەندیی یانە بەشدارەكانیش، پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی نۆیەم و پێش دەستپێكردنی یارییەكانی هەفتەی دەیەم، ریزبەندیی تیپەكان بەو شێوەیەیە كەلە خشتەكەدا دیارییكراوە و لە پەیجی رەسمیی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانەوە وەرگیراوە.