محەمەد سەڵاح مێژوو تۆمار ده‌كات

12:24 - 2024-12-24
وەرزش
96 جار خوێندراوەتەوە

ئیمان کاوە‌

محەمەد سەڵاح-ی یاریزانی میسری و یانەی لیڤەرپوڵ، بەردەوامه‌ لە نووسینه‌وه‌ی مێژوو بە درێسی یانەی رێدزی ئینگلیزییەوە.
سەڵاح لە یارییەکەی لیڤەرپووڵ بەرامبەر بە یانه‌ی فۆڵهام، لە هەفتەی 16 -ی خولی ئینگلیزیدا، ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو، لە سەرەتای تایمی دووەمدا، سەڵاح گۆڵی یەکسانبوونی لیڤەرپوڵی کرد، بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، سەڵاح لە هاوینی 2017 -ەوە تا ئێستا 100 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بۆ لیڤەرپوڵ دروست كردووه‌.
سەڵاح لە وەرزەی ئه‌مساڵیشدا 13 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ تیپه‌كه‌ی دروستكردووه‌، کە زۆرترین ئەسیسته‌ لە نێو یاریزانانی خولی ئینگلیزیدا له‌م وەرزەدا، هه‌روه‌ها ناوبراو لەم وەرزەدا له‌ 29 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان به‌شداری كردووه‌، له‌گه‌ڵ تۆماركردنی 16 گۆڵ.
جێگای سەرنجە سه‌ڵاح  ئه‌م وەرزە  لە پێشەنگی گۆڵکارانی پریمەرلیگیشدایە به‌ تۆمارکردنی 15 گۆڵ.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان