فیفــــــــا بە سەرۆکایەتیی جیانی ئینفانتینۆی سویسری، ئامادەکــــــــاری دەکــــات بۆ دەستپێکردنی یەکەم مۆندیالی یانەکان لە فۆرمی نوێیدا.
32 یانە، هاوشێوەی مۆندیال بەشدار دەبن، هەر چوار ساڵ جارێكیش بهڕێوه دهچێت، رۆژانی پێشویش تیروپشك بۆ یارییەکانیشی کرا.
فیفا بە رەسمی رایگەیاندووه، مۆندیالی یانەکان لە 15 -ی حوزەیران تا 13 -ی تەمموزی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دهبێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز -ی ئەمریکی پلانەکانی فیفای سەبارەت بە مۆندیالی داهاتووی یانەکان ئاشکرا کردووه، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، فیفا بیر لەوە دەکاتەوە کە خولی سێیەمیش لە شـــــــانشینی سعودیە بەڕێوەبچێت، ئەمەش پێش مۆندیالی 2034 - شانشینی سعودیە.
ڕۆژنـــامەکــــە دووپـــــــاتی کردۆتهوه، کە هێشتا ئەو بیرۆکەیە لەلایەن فیفاوە تاووتوێ دەکرێت، بــــەڵام مەیلێکی بەهێز هەیە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانە، بەتایبەتی کە سعودیە لەو کاتەدا بەتەواوی ئامادە دەبێت بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034.
ههمان سهرچاوه ڕوونیشیکردۆتهوه، بە ئەگەرێکی زۆرەوە خولی دووهمیش ساڵی 2029 جارێکی دیکە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە میوانداری بكرێت، نهك لەنێو ئەو وڵاتانهی میوانداری مۆندیالی 2030 دەکەن، کە ئیسپانیا و مەغریب و پورتوگالە.