26 – ەمین خولی تۆپی پێی جامی وڵاتانی كەنداو لە رۆژی شەممەی رابردوو 21/12 –ەوە دەستیپێكردووە و ئەمڕۆش سێشەممە 24/12 یارییەكانی جەولەی دووەم دەستپێدەكەن.
یارییەكانی جەولەی دووەم
سێشەممە 24/12
گروپی یەكەم
*عومان × قەتەر - سەعات 5:25 ی عەسر.
*ئیمارات × كوێت-سەعات 8:30 شەو.
گروپی دووەم
چوار شەممە25/12
*یەمەن × سعودیە-سەعات 5:25 ی عەسر.
*بەحرەین × عیراق –سەعات 8:30 شەو.
رۆژانی هەینی و شەممەی ئایندەش دوا جەولەی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان دەكرێن و پاشان خولەكە پێدەنێتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتاییەوە، شایانی باسە 8 هەڵبژاردە بەشداریی دەكەن و بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون و یەكەم و دووەمی هەردوو گروپەكە دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.