عیراق و مەرجەكانی مۆڵەتی كردنەوەی بانك
عەلی ئەلعەلاق سەرۆكی بانكی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: بانكی ناوەندیی چەندین پرۆژەی ستراتیجی دەستپێكردووە بۆ گۆڕینی سیستمی بانكیی لە كاغەزییەوە بۆ ئەلیكترۆنی و تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە.
سەرۆكی بانكی ناوەندیی لە وتارێكدا كە لە چوارەم كۆنگرەی زانستیی ساڵانە لە بەغدا پێشكەشی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە هەنگاوەكان دانانی مەرج و كۆت و بەندی یاساییە بۆ ئەو بانكە ئەلیكترۆنییانەی لە عیراقدا دەكرێنەوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراق