بەڕێز / مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان / ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کارەکانی نۆیەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێی سەرکردایەتی، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین و هیوادارین بڕیارەکانی كۆنگرە و سیاسەتی ئایندەی یەکگرتوو ببێتە هەوێنی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان گشت لایەنە كوردستانییەكان، بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لە ئاست پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەكان و یەكخستنی تواناكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری وڵات و گەلەكەمان.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان