فلاشی ئابووری

10:43 - 2024-12-29
ئابووری
131 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دیناری عیراقی لەسەر ئاستی ساڵانە دابەزیوە

مەنار ئەلعوبێدی توێژەری بواری ئابووری رایگەیاند: عیراق لە ساڵی 2024دا بە رێژەی %5 بەهای دینار لەدەستداوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو.
ئەو توێژەر ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای دراو لەسەر دوو بنەمایە، بڕی پارەی خراوەبازاڕ، لەگەڵ بڕی یەدەكی بیانی، عیراق پارەی خراوەبازاڕی لە 2023دا 101 تریلیۆن دینار بووە و ئەم ساڵیش هەمان بڕی خستۆتە بازاڕەوە، بەڵام بڕی پارەی یەدەگی بیانییەكەی %5 كەمیكردووە.
سۆمەرییە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان