سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆتا ساتەکانی دەوام، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، ئیمزا لەسەر ناردنی بڕی 441 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، پرۆسەی خەرجکردنی ئەو پارەیەش دەکەوێتە دوو سبەی لەبەر ئەوەی رۆژی چوارشەممە پشووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێشتا بڕێک پارەی دیکە ماوە بڕیار لەسەر ناردنی بدرێت ئەویش 430 ملیار دینارە کە پێویستی بە گواستنەوەیە و بەپێی یاسا دەکرێت.