هوشیار سەعید لە پیشانگەی یەكەم لێكردنەوەی رەنگ-دا

11:16 - 2022-07-20
دووتوێ
509 جار خوێندراوەتەوە

ئا: تابلۆ

هونەرمەند هوشیار سەعید لە كۆتایی نەوەدەكاندا ئەكادیمیای ڕیتفێڵدی لە ئەمستردام تەواوكردووە، هەر لەدوای دەرچوونی خولیای دۆزینەوەی ستایلێكی تایبەت بە خۆی بوو، ئەوەی دەبینرا ستایلێك لە لەنێوان فیگەرتیڤ و ئەبستراكدا، ئەو دەڵێ كە فیگەرتیڤ وێنە دەكەم، چیرۆك دەگێڕمەوە، كەلە فەنتازی ئەبستراكەوە هەستە شاراوەكان وێنە دەكەم، ئەوەی كە ناتوانم بیڵێم ئەبستراكت دەبێتە رێگەی هێوربوونەوەم بۆ دەبڕینی هەستەكان.
ئەم پیشانگەیە بەناوی (یەكەم لێكردنەوەی رەنگ)ە، جیاوازییەك دەبینرێت لەكارە هونەرییەكانی ئەم پیشانگەیەدا لەگەڵ دوایەمین پیشانگەی كە تایبەت بوو لەگەڵ هونەرمەند رێبوار سەعیددا كە لە ئەمستردام نمایشیكرا لە نیسانی 2021.

درووستبوونی هەندێك لە تابلۆكانی ئەم پیشانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ چیرۆكی منداڵی هونەرمەند، ئەو دەڵێت لە منداڵیدا سەرچاوەی پێویست نەبوو بۆ ئەوەی دایك و باوكی كەرەسەی پێویستی بۆ بكڕن هوشیار چووە ناو سروشت تا گوڵاڵە سوورە بچنێتەوە و تا دایكی بۆی بكوڵێنێت  تا رەنگێكی سوور بداتەوە تا ئەویش بتوانێت وەكو كەرەستەی رەنگ بەكاری بهێنێت.
ئەو رەنگە سورە یەكەم ئەزموونی رەنگ بوو بۆ ئەو، بەبێ ئەم ئەزموونە رەنگە هەرگیز گوڵم نەكێشایا كە تا ئێستاش گوڵاڵە سوورە تەنها گوڵەكە جێی ستایشەو بینینی منە، ئەو هێڵكاریانەی كە رۆژانە دەیكێشم لەدوای كۆكردنەوەیان جێی سەرنجە بۆ ئەو تا بەشێوازێكی جیاوازە نمایشی بكات، هەندێك لەو كارانەی لەسەر ئەو دارانە كێشاوێتی كە بە تایبەتی ئامادەی كردووە بۆ هێڵكارییەكانی، چونكە بە بۆچوونی ئەو نمایشكردنی هەر كارێكی هونەری پێویستی بەدۆزینەوەی ستایلێكی تایبەت بەخۆی هەیە، تا كارە هونەرییەكە جێگەی خۆی ببینێت لە بینیندا، بەكارهێنانی كەرەستەی جیاواز بیرۆكەی تازەو جیاواز لەلای هونەرمەند درووست دەكات، بەڵام وەكو ماڵە گەورەكە ئەو هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵە گەورەكە كە ئەویش وێنەكێشانی تابلۆكانێتی.

هونەرمەند هەر وەكو كەسێكی تر لەژێر گاریگەری گۆڕانكارییەكاندایە، هەر كاریبگەرییەك دەكرێت ببێتە كردنەوەی دەلاقەیەكی نوێ بۆ هونەرمەند، بۆ هوشیار ئەوەی دەبینرێت ئیلهام لە شیعر وەردەگرێت، ئەو بەجۆرێك دەڵێت شیعر بۆنی هونەری منە، هەر كە شیعر  دەخوێنمەوە  جەستەم گوڵ دەگرێت، شیعر لە یەكەمین دەرگای دڵ دەدات، هونەر ئاوێنەی شیعرە، ئەگەر بڕوانینە تابلۆكانی ماسی و باڵندە دەبینرێت ئەو دەڵێت هێمان بۆ هاوڕێیەتی و ئازادی، بەجۆرێك وا هەست دەكات ئەوەی ماسی منی هەبێت بەختەوەر دەبێت، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی بابەت لەناو تابلۆكانی هوشیاردا گرنگیدانە بە ژینگە، هەر لەو كاتەی كە هەموومان سەرقاڵی پەتای كۆرۆنا بووین، ئەم گۆڕانكارییە جیهانییە لە كارە هونەرییەكانی هونەرمەنددا رەنگیدایەوە،  زنجیرەیەك كاری هونەری درووستكرد، هونەرمەند لە تابلۆكانیدا روخسارەكان بە گوڵ و گیاو گیانلەبەر دادەپۆشێت، تەنها جەستە و جووڵەی جەستە دەبنە هێمای گەڕانەوە بۆ خۆدی مرۆڤ خۆی.

# تابلۆ

بابەتە پەیوەندیدارەکان