مایكرۆسۆف 80 ملیار دۆلار ده‌خاته وهبهرهێنانەوه
براد سمیس جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆف رایگه‌یاند: بۆ ساڵی 2025 كۆمپانیاكه‌یان پلانی هه‌یه بڕی 80 ملیار دۆلار ته‌رخان بكات بۆ په‌ره‌پێدانی زیره‌كیی ده‌ستكرد و به‌كارهێنانی له به‌رهه‌مه ئهلیكترۆنییهكانیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا پێشه‌نگه له پێشبڕكێی زیره‌كیی ده‌ستكرددا، ئه‌ویش به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی زۆره‌وه له بواری داهێناندا، كه كۆمپانیا گه‌وره و بچووكه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، بۆ گه‌یشتن به نوێترین داهێنان له‌و بواره‌دا.
سكای نیوز