ئەمڕۆ یەكشەممە 5/1/2025 لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، چواردەیەمین پێشانگەی هونەرمەندانی شێوەكاری سلێمانی دەكاتەوە.
پێشانگەكە، هاوكاتە لەگەڵ یادی 42 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆ دەكرێتەوە و تا رۆژی 8/1/2025 بەردەوام دەبێت، كە چەندین شێوەكاری ناسراوی سلێمانی بەشداریی تێدا دەكەن. پێشانگەكە سەعات 10 ی بەیانی تا 6 ی ئێوارە لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەكە، كراوەیە.
بەرزی عەلی