ژنێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بەیەك دەستەوە بەرگدروویی دەكات

11:38 - 2025-01-05
هەمەرەنگ
93 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی بەردەوام تێدەكۆشێت و ئەمە نەبووەتە ئەوەی دابڕێت لە كارەكەی، توانا و بەهرەكانی پێشانی ژنان و كچان دەدات.
هاوژین دلێر بە دوالاپەڕەی وت:  تەمەنم  32 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییم، بە یەك دەستەوە كاری بەرگدووریی دەكەم بۆ ژنان،  زۆر دڵخۆش و ئاسوودەم بەكارەكەم .
وتی: لە تەمەنی منداڵییەوە بە رووداوێكی نەخوازراو دەستێكم لەدەستداوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆكاری لەدەستدانی ئامانجەكانم، وەك ژنێك رووبەڕووی ئاستەنگییەكانی ژیان وەستاومەتەوە، ئێستا خاوەن پیشە و كاری خۆمم.
وتیشی: زۆرن ئەو ژنانەی خاوەن بەهرەی جیاوازن و توانای خۆیانن و لە بەردەم گیروگرفت و ئاستەنگییەكانی ژیانیاندا هەنگاو دەنێن، من توانیومە خەونی منداڵیم بەدیبهێنێم و بۆ ماوەی 2 ساڵە دەستم بەم پیشەیە كردووە.
ئاماژەی بەوەكرد: پیشەی بەرگدووری خەونی منداڵیم بووە و بە پاڵپشتی خێزانەكەی و هاوژینەكەی توانیوێتی بەشداری خولی بەرگدوورین بكات و فێری ببێت، حەز و خولیای زیاتر برەو پێبدات.
لە كۆتاییدا وتی: خاوەنی دوو منداڵم و لە پاڵ ئەركی دایكایەتی ئامانجی ئەوەم هەیە لە داهاتوودا وەك شارەزای بەرگدرووی خولی فێربوون بۆ ژنان و كچانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بكەمەوە، ئامانجمە وەك ژنێك ببمە چرایەك بۆ ژنان و كچانی هاوشێوەی خۆم تا خاوەن ئابووورییەكی سەربەخۆیان هەبێت و كاری خۆیان هەبێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان