یۆگا تەندروستی چاو باشتر دەكات

11:45 - 2025-01-06
هەمەرەنگ
71 جار خوێندراوەتەوە

لێكۆڵەرانی زانكۆی(تامیل نادۆ)ی پزیشكی لە هیندستان لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە ئەنجامەكانی لە گۆڤاری (European Journal of Integrative Medicine) بڵاوكراوەتەوە تیشكیان خستۆتەسەر رۆڵی یۆگا وەك چارەسەرێكی تەواوكەر و باوەڕپێكراو بۆ باشتركردنی تەندروستی چاو.
لێكۆڵینەوەکە پشت بە پێداچوونەوەیەكی گشتی بۆ 29 لێكۆڵینەوە دەبەستێت كە تێیدا 1938 كەس كە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 86 ساڵ بووە، لە نێوانیاندا كەسانی ساغ و هاوكات كەسانێك كە چاویان كێشەی هەبووە بەشداربوون. 
لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە یوگا تەندروستی چاو باشتر دەکات لە رێگەكانی وەك، كەمكردنەوەی هیلاكی چاو، باشتركردنی رژاندنی خوێن بۆ ناوچەی چاو كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی دەوربەری چاو و كەمكردنەوەی هیلاكبوونیان، هەروەها روونیشكردۆتەوە تەكنیكەكانی یۆگا دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی ناوخۆیی چاو كە بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی پاراستن لە نەخۆشییەكانی چاو هەژمار دەكرێت وەك گلۆكۆما.
ئا/ نەرمین عوسمان محەمەد
سەرچاوە: aawsat.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان