ئیمانوێل ماكرۆن: فەرەنسا دەستبەرداری شەڕڤانانی كورد نابێت

11:24 - 2025-01-07
جیهان
66 جار خوێندراوەتەوە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە: پێویستە رۆژئاوا لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە ساویلكە نەبێت، كە لەدوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە دەسەڵاتیان لەو وڵاتە گرتووەتە دەست.
سەرۆكی فەرەنسا وتیشی: فەرەنسا هەرگیز دەستبەرداری شەڕڤانانی ئازادی نابێت، وەك كوردەكان، كە دژی گروپە توندڕەوەكانی سوریا شەڕیان كرد، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێمە پێویستە رێز لە گۆڕینی رژێمی سوریا بگرین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان