هۆڵەندا: پێویستە كورد و كریستیان رۆڵیان لە سوریادا هەبێت

11:25 - 2025-01-07
جیهان
54 جار خوێندراوەتەوە

كاسپەر ڤیڵدكامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە راپۆرتێكدا كە ئاڕاستەی‌ پەرلەمانی‌ وڵاتەكەی‌ كردووە، باس لەوەدەكات «نوێنەرەكەیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای سوریا كۆبووەتەوە و جەختی لە گرنگیی سیاسەتێكی راگوزەری گشتگیر و پاراستنی پێكهاتەكان كردووەتەوە».
دەشڵێت: زۆر گرنگە پێكهاتەكانی كریستیان و كورد و كەمینەكانی سوریا بەشداریی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسیی گشتگیر بكەن، ئاماژەی بەوەش دا: لێكۆڵینەوە لەوە دەكەین چۆن هۆڵەندا و یەكێتیی ئەوروپا دەتوانن پشتگیریی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان