هاكان فیدان: توركیا رێگا بە هیچ یارییەك نادات

11:33 - 2025-01-07
جیهان
76 جار خوێندراوەتەوە

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا تەئكیدیكردەوە: توركیا سوورە لەسەر درێژەدان بە شەڕی یەپەگە و پەكەكە و رێگەنادەن بە بیانووی شەڕی دژی داعشەوە، ئەمریكییەكان یەپەگە بپارێزن و خزمەت بە سیاسەتێكی دیكە بكەن.
وەزیری دەرەوەی توركیا دوای دیدار لەگەڵ ئەیمەن ئەسەفدی هاوتا ئوردنییەكەیدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆكین لەسەر دامەزراندنی حكومەتێكی گشتگیر لە سوریا، هیچ بوارێك بۆ سیاسەتی جیاواز لە ناوچەكەماندا نییە، ئێمە لە دۆخێكداین هەر یارییەك دەبینین و دەتوانین پووچەڵی بكەینەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان