خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بەردەوامە

12:32 - 2025-01-07
وەرزش
35 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی هەفتەی 13 
سبەی چوارشەممە 8/1، یارییەکانی هەفتەی 13 لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان دەستپێدەکەن و یارییەکانیش بەمشێوەیە دەبن؛
چوارشەممە 8/1
*برایەتی × پیشەسازی.
*پ.هەولێر× هەندرێن.
*هەولێر × رزگاری.
رۆژی دواتریش، پێنجشەممە 9/1، یارییەکانی تری ئەم خولە، بەمشێوەیە دەکرێن؛
*ئاکرێ × شەقڵاوە.
*سیروانی نوێ × دەربەندیخان.
*سەید سادق × رانیە.
*چوارقوڕنە × شیروانە. 
سەبارەت بە ریزبەندیی خولەکەش، یانەی شێروانەی گەرمیان، لووتکەی ریزبەندیی و پلەی یەکەمیی گرتووە و خاوەنی 26 خاڵە، پاش ئەم پێشمەرگەی هەولێر دێت بە 20 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و رزگاری و زاخۆش خاوەنی 18 خاڵن و سێیەم و چوارەمی ریزبەندین، هەردوو یانەی چوارقوڕنە و سەید سادقیش دوا تیپی ریزبەندین.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان