گەنجێکی سەید سادق بەشداریی پاڵەوانێتییەکی گرنگ دەکات

12:39 - 2025-01-07
وەرزش
46 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد عەبدولرەحمان

لوقمان عەلی، یاریزانێکی کاراتێی یانەی سەید سادقە، ماوەی 4 ساڵە یاریزانی هەڵبژاردەی کاراتێی عیراقە، بەشداریی پاڵەوانێتییەکانی وڵاتانی عەرەب و ئاسیا و جیهانیشی کردووە، لەوانە؛ (کوێت، ئێران، تورکیا، کازاخستان، ئوزبەکستان، مالیزیا و چین).
ئەم یاریزانە سەبارەت بە ژیانی وەرزشیی خۆی بە ستادیۆمی راگەیاند؛ 30/5/2002 لەدایک بووم، زیاتر لە 13 ساڵە ئەم وەرزشە دەکەم، هەر لە سەرەتای ژیانی وەرزشیی خۆمەوە تا ئێستا، یارییم بۆ یانەی  سەید ساق کردووە، ماوەی 4 ساڵیشە یاریزانی هەڵبژاردەی عیراقم .
هەروەها وتی؛ لەو ماوەیەدا بەشداریی چەندان پاڵەوانێتیی ناوخۆیی و عیراق و وڵاتانیشم کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد؛ لە سوپەرلیگی ئێراندا من وەک یەکەم یاریزانی کوردستان و عیراق  بانگهێشت کراوم.
سەبارەت بەم پاڵەوانێتییەش وتی؛ هەموو یاریزانێک ناتوانێت  لەو پاڵەوانێتیەدا بەشدار بێت، من لەبەرئەوەی  لە یانەی ئاوارزمەش کە لە شاری تارانە یاری دەکەم، ئەم یانەیە یەکێکە  لەیانە بەهێزەکانی ئێران لەم یارییەدا، لەسەر ئاستی جیهانیش بە پلەی دووەم دێت.
من ئێستا داوام لێکراوە لەو پاڵەوانێتییەدا بەشداریی بکەم، ئامانجم  ئەوەیە میدالێک بەدەست بهێنیم، بەوەش قەزاکەم ناوی دەچێتە مێژووی ئەم وەرزشەوە، لەبەرئەوەی من خەڵکی ئەم شارەم هەموو شتێک دەکەم بۆئەوەی شارەکەم زیاتر بناسێنم.

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان