یارییەكانی خولی بژاردەی تۆپی دەست -ی یانەكانی عیراق بەردەوامن و یارییەكانی هەفتەی دەیەمیش بەڕێوەچوون.
تیپی یانەی سلێمانی لەم هەفتە نوێیەی یارییەكاندا، لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە تیپی یانەی نەوتی بەسرە كرد، سلێمانی تا هەفتەی نۆیەم، هەشت یاریی كردبوو، لە هەفتەی دەیەمیشدا نۆیەم یاریی خۆی كرد، لەو هەشت یارییەی پێشوویدا سێ یاریی بردبووەوە و پێنج یاریی دۆڕاندبوو، لەنێو 15 یانە بەشدارەكەی خولەكەدا بە 9 خاڵ، نۆیەمی ریزبەندییەکە بوو.
لەم هەفتە نوێیەدا سلێمانی تووشی دۆڕاندێكی تریش هات و ئەمجارە 26 – 29 بە یانەی نەوتی بەسرە دۆڕا، پاش ئەنجامدانی 10 هەفتە لەم خولەدا، لە پلەی خۆیدا لە ریزبەندیی نەهاتووەتە خوارەوە و هەر لە پلەی نۆیەمدایە و 9 خاڵی هەیە.
هەفتەی دەیەم
*سلێمانی 27 × 29 نەوتی بەسرە.
*بەلەدییەی بەسرە 23 × 30 كوفە.
*زیقار 23 × 28 كەربەلا.
*حەشد 33 × 20 فتووە.
*جەیش35 × 32 ئەلقاسم.
*موسەیەب 20 × 42 كەرخ.
*ناسریە 15 ×31 شورتە.
سەبارەت بە ریزبەندیی تیپەكانیش، كەرخ و جەیش هەریەكەیان 27 خاڵیان لە 9 بردنەوەی یەك لەسەر یەك هەیە و هیچ یارییەكیان نەدۆڕاندووە و یەكەم و دووەمی ریزبەندیی خولەكەن، پاش ئەمان حەشدی شەعبی و شورتە دێن، حەشد بە 8 بردنەوە و یەك دۆڕاندن، خاوەنی 24 خاڵە و سێیەمی ریزبەندییە، شورتە و دیالە بە 7 بردنەوەو 2 دۆڕاندن، خاوەنی 21 خاڵن و چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەکەن، تیپی یانەی سلێمانیش، نۆیەمی ریزبەندییەکەیە و 6 دۆڕاندن و 3 بردنەوەی هەیە و خاوەنی 9 خاڵە.