خانمێكی لەشجوانی كورد، دووەمی پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتیی بوو

12:53 - 2025-01-07
وەرزش
106 جار خوێندراوەتەوە

دڵخۆش عەبدوڵڵا خانمە وەرزشكارێكی كوردە، ئەم خانەمە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی (X) بڵاویكردووەتەوە، وەك یەكەم خانمی كورد بەشداریی پاڵەوانێتییەكی لەشجوانیی کردووە لە هیندستان و لە كێشی خۆشیدا پلەی دووەمی گرتووە.
ئەم خانمە كوردە، تەمەنی 33 ساڵە، لە رانیە یارییەكانی ئاسن و جوانیی لەش دەكات، لەم وەرزشانەدا، بەشداریی چەندین پاڵەوانێتی كوردستان و عیراق و نێودەوڵەتیشی كردووە و ئەنجامی زۆر باشیشی بەدەستهێناوە. دوا پاڵەوانێتیی ئەم پاڵەوانێتییە بووە كە لە هیندستان بە سەرپەرشتیی یەكێتیی نێودەوڵەتیی لەشجوانی (IFBB) رێكخرا و چەندین وڵاتی پێشكەوتووی جیهان لەم وەرزشەدا بەشدارییان كردو ئەمیش ئەم ئەنجامە زۆر باشەی لەنێوان دەیان پاڵەوانی ركابەری لەكێشی خۆیدا، بەدەستهێناوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان