محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عیراقدا، بەردی بناغەی پرۆژەی شەشی كانونی دانا، كە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران، ئێستا كاركردن لەو پرۆژەیەدا دەستی پێكردووە و پرۆژەكەش لەسەر ئەو پارچە زەوییە دروست دەكرێت، كە پێشتر سەربازگەی تاجی بووە، یەكەكانی نیشتەجێبوونی پرۆژەكەش تەرخان دەكرێت بۆ كارمەندانی وەزارەتی بەرگریی عیراق.
ئەلمەسرا