کورد و دوانەی مێژوو و سیاسەت

11:05 - 2025-01-08
کەلتور
92 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە لە نووسینی د. بورهان یاسین -ە، كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
كتێبەكە لە 9 بابەت پێكهاتووە، كورد كیسنجەر، پەیماننامەی لۆزان و سەد ساڵ دواتر، لە پەراوێزی راپەڕینی گەلانی ئێراندا، بە لوبنان كردنی هەرێمی كوردستان، پێشهاتە مەترسیدارەكە لە پێشمانەوەیە، چەند پرسێكی پەیوەندیدار بە رۆژهەڵاتی كوردستان، رێكەوتنی هەولێر و بەغدا یان هەولێر ئەنقەرە، رێكەوتنی پارتی و گۆڕان لە ژێر هەڕەشەی جددیدایە، باشووری كوردستان لەبەردەم دوورێیاندا. 
بابەتەكانی ئەم كتێبە هەمەڕەنگییەكی زۆری پێوە دیارە، هەمووشیان لە نێوان مێژوو و سیاسەتدا، وەك دوو بابەتی زانستی و كایەی چالاكی مرۆیی و كۆمەڵایەتی، خۆیان دەبیننەوە. 

كوردۆنیا فەتاح

بابەتە پەیوەندیدارەکان