یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان داواكاریی دامەزراندنیان بردەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

01:08 - 2025-01-08
کوردستان
76 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

نوێنەری سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم، رایدەگەیەنێت: «لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمەوە پێیانڕاگەیەنراوە ئیمزا لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكان دەكات، بەڵام ئەوەی گرنگە رەزامەندیی سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیرانە».
دوێنێ، سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم، بۆ داواكاریی دامەزراندنیان، چوونەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و وەك خۆیان دەڵێن «41 جارە دەچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و بە دەستبەتاڵی دەگەڕێنەوە».
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، كاروان عەلی نوێنەری سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم، رایگەیاند: ئێمە بەپێی یاسا مافی دامەزراندنمان هەیە، بەڵام دوای 41 گردبوونەوەی ناڕەزایی لە شاری هەولێر و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، كەس ئامادەنییە گوێمان لێبگرێت، وتیشی: غەدری گەورە ئەوەیە لەجیاتی ئێمە وەك سێ یەكەمەكان دابمەزرێنن، گرێبەستی دامەزراندن بۆ خەڵكی تر كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە «چەندینجار داوای بینینی سەرۆكی حكومەتمان كردووە، بەڵام ئەوەشمان پێ رەوانەبینراوە».


بابەتە پەیوەندیدارەکان