لە پەیوەندیی گێڕانەوەی چیرۆکی نووســەرێک بـــۆ خۆشــــەویســــتیی، شانۆکارێکی کورد لە نمایشەکەدا رۆلی سەرەکیی دەبینێت.
لە شاری ئێکسی فەرەنسا کە بە شاری نیگارکێشی بەناوبانگ پۆل سیزان ناسراوە، بە سەرپەرشتیی پرۆژە کەلتورییەکانی فەرەنسا بۆ کۆتایی ساڵ، شانۆگەریی «خۆشەویستی لێرە و لە شوێنێكی تردا» بە زمانی فەرەنسی پێشکەش کرا، کە لە دەرهێنانی خانمە دەرهێنەری فەرەنسیی ژان روسێل بوو.
لــەم نمایشــــەدا شانۆکاری کورد (نیهاد جامی)ی رۆلی سەرەکیی بینیوو، شانۆگەرییەکە پرۆژەیــــەکی کارکردنی ســـتۆدیۆیی بـــووە بۆ رەگەزەکانی بەرهەمهێنان.
چوار ئەکتەر شـــــــانۆنامـــەکەیان نووسیوە و دابەش کراوە بەسەر چوار دیمەندا، دیمەنی یەکەم لە نووسینی نیهاد جامی یە. شێوازی شانۆییەكە وەك شـــــانۆی بووكەڵە، فۆرمــــێكی تری شانۆیی بوو، ئەكتەر لە رێگەی رووخساری بووكەڵەوە گوزارشتی لە سیمای خۆی دەكرد و تەواوی جەستە و دەنگی دەخســـــتە بەر بووكــــەڵە تا گیانێكی زیندوویی پێ ببەخشێت.
نیهاد جامیی5 /3/ 1972 لە گەڕەكی حەمام عەلی بەگی كەركوك لەدایكبووە، نووسەر و دەرهێنەری شانۆییە، خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری شانۆییە لە فێستڤاڵی شانۆی هەولێر کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە لە ساڵی 1995دا خەڵاتەکەی وەرگرتووە.
لەبواری شانۆی ئەزموونگەریی و پێرفۆرمانسدا دەرهێنەری 30 نمایش بووە لە کوردستان، هەروەها لە پۆڵەندا بە زمانی پۆڵەندی دوو کاری پێرفۆرمانسی نمایشکردووە، لەتەک پێرفۆرمێری ناسراوی پۆڵەندی یۆوانا سارنێچکا. ئەم هونەرمەندە کوردە ئێستایش بەردەوامە لەســــەر کارە سەرنجڕاکێشەکانی لە دیاسپۆرا، لەبواری هونەری شانۆدا.