عومەر ئاوارە
پۆستێكی گرنگی پارێزگای سەڵاحەدین درایە كورد و كادرێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرایە بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنان.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، مەلا كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند: پۆستی دەستەی وەبەرهێنانی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ كورد پۆستێكی گرنگە، بەڕەسمی لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەخشرا، كە شایستەی كوردە و د.ئەمین عەزیز لە پۆستەكەدا دانرا.