حکومەتی نوێی سوریا رێکارەکانی پێدانی پاسپۆرت دەستپێدەکاتەوە

06:03 - 2025-01-10
جیهان
55 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی نوێی سوریا رێكارەكانی پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە رێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و كونسوڵخانەكانەوە دەستپێدەكاتەوە.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا راگەیاندراوێكی لەبارەی خزمەتگوزارییەكانی پاسپۆرت بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، یەكشەممەی داهاتوو 12ی كانوونی دووەم دەستبەرێكارییەكانی پێدانی پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دەكاتەوە.

راشیگەیاندووە، رێكارەكانی پێدانی پاسپۆرت لە رێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و كونسوڵخانەكانەوە دەستپێدەكاتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتریش ئەشهەد سەلیبی سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی سوریا رایگەیاندبوو، لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەستیپێكردوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان