وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عیراق لەبارەی پرسی مووچەوە ئەنجامدەدرێت.
پێشەوا هەوارامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردسان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عیراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە هەولێر کۆببنەوە.
پێشەوا هەورامانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لای حکومەتی فیدراڵە.