سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین داهاتی هەفتەی رابردووی راگەیاند.
سایتەکە داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 2025/1/4 تا 2025/1/10، کە بڕی 5 ملیارو 736 ملیۆن و 282 هەزار و 540 دینار بووە راگەیاند، بەجۆرێک 83%ی داهاتەکە بەشێوەی نەحتینەیە و 17%ی داهاتەکە بەشێوەی چەکەو ئەوەی دەمێنێتەوە بە شێوەی مقاسەیە.