سەرەڕای لاوازبوونی خێرایی با، بەڵام ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بەردەوامە لە تەشەنەسەندن و تاوەکو ئێستاش لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە بارەی ئاگرەکەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە "دیمەنەکانی ئاگرەکە بە گۆڕەپانی جەنگ و بۆردوومان دەچن".
ئاگرەکە بە "سانتا ئانا" ناسراوە، ساڵانە لە وەرزەکانی پایز و زستان لە کالیفۆرنیا روودەدات، بەڵام ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تەشەنەی سەندووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.