مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە، چەند تەوەرێكی گرنگ لەسەر كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش بابەتی كۆبوونەوەكانی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێ دەكرێت.
وتیشی، كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.