پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی (۳٤)هەمین ساڵیادی دەرچووونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە
بەڕێز/ سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەڕێزان/ جێگرانی سەرنووسەری، دەستەی نووسەران، رۆژنامەنووسان، پەیامنێران و کارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
لە (۳٤)هەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز، خۆشەویست و خوێنەرانی كوردستانی نوێ-ئازیز دەكەین.
کوردستانی نوێ؛ رۆژنامەیەکی پڕخوێنەر و سەرچاوەیەکی هەواڵە بۆ هەمووان و جێگەی شانازیمانە، لەئێستاشدا تۆڕێکی گەرەی هەواڵییە و هەواڵەکانی لەسەر وێب سایت و سۆشیاڵمیدیا و چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەکانی هەنگاوێکی گەورەی پێشکەوتنی ناوە لە گواستنەوەی خوێنەر بۆ گوێگر و بینەر، بووەتە دەنگ و رەنگی جیاواز کە سەرجەمانی لە خۆی کۆکردووتەوە، پشتبەستن بە فکری سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەرگەی گەورەی بۆ هەمووان کردووتەوە تاوەکو لەو رۆژنامەیە بنووسین و بخوێنینەوە یاخود ڕەخنە بگرین کەئەمەش دەرچەیەکی گەورەیە لەنێو رۆژنامەی کوردیدا کە ئەویش مامۆستا و ڕێنماییکارەکەی سەرۆک مام جەلال بووە.
ئەم رۆژنامەیە رۆڵێكی كاریگەر و گەورە لەبەرگریكردن لەبیری نیشتیانپەروەری، ماف و ئازادییە گشتییەكاندا دەگێڕێت و رۆحێکی کوردستانیبوونی بەبەردا کردووین، هیواخوازین ئەم یادە هاندەری سەرکەوتنی زیاترتان بێت و هەوڵەبێووچانەکانی ئێوەش كوردستانی نوێ لە لووتكەی سەركەوتن بهێڵێتەوە.
سەرکەوتووبن، دووبارە (۳٤)هەمین ساڵیادی كوردستانی نوێ پیرۆزدەکەین
باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی