پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ یادی کوردستانی نوێ

05:50 - 2025-01-11
کوردستان
408 جار خوێندراوەتەوە

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ یادی کوردستانی نوێ



هەڤاڵ د.عەدالەت عەبدوڵڵا، سەرنووسەر
هەڤاڵانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ 

بە بۆنەی 33 ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین بۆ ئەو هەوڵ و تێكۆشانە بەردەوامەتان لە كاروانی رۆژنامەگەریی كوردیی پاش راپەڕیندا.
كوردستانی نوێ وەك دێرینترین رۆژنامەی كاغەزیی لەسەر ئاستی كوردستان ماوەتەوە و لەگەڵ گەشەكردنی میدیا و هاتنەپێشەوەی دیجییتاڵ میدیا و سەكۆ ئەلكترۆنیەكانی تردا رۆژنامەكە بەناوەڕۆك و بابەتە بە پێزەكانی پەرەی زیاتری بەخۆی داوە و بۆتە ناوەندێكی ئاوەدانی پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەوانی بەتواناش. هەموو  ئەوانەش مایەی دەستخۆشیكردنە لەو ستاف و خاوەن قەڵەمە بەبڕشتانەی كە برەوی پێدەدەن.
پیرۆزە و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
 
مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان