جه‌وده‌ت هوشیار
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
1-2
دوای ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له ساڵی 1991 هه‌وڵی چه‌سپاندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و رێگا خۆشكردنی بۆ داهاتووی خۆی دا، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و گرفتانه‌ی به‌ره‌و رووی بووه‌وه بریتی بوو له دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپادا، له‌م ئۆپراسیۆنه راگوزارییه‌دا نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و فه‌یله‌سوفه ئۆكرانییه‌كان له‌كاره‌كانیاندا ئۆپه‌راسیۆنی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی شوناسی نیشتمانی و رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری بۆ نیشتمانه‌كه‌یان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌وان ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له رێڕه‌وێكی ئه‌وروپیدا بچه‌سپێنن هاوكات برینه‌كانیان تیمار ده‌بێت، چونكه له رابردووه سۆڤێتییه پڕ ئازاره‌كه‌یاندا، كاتێك زمان و رۆشنبیری هه‌ر یه‌كه‌یان مۆركی لۆكاڵی بوون و گه‌شه‌نه‌كردنی لێ درا، له‌و میانه‌دا رۆماننووس و شاعیر و میوزیسانی ئۆكرانی (یوری ئه‌ندرۆ خۆفیچ له دایكبووی ساڵی 1960 له شاری ئیڤانۆ فرانكۆفسك له رۆژئاوای ئۆكرانیا) هه‌ندێك رۆمانی به زمانی ئۆكرانی نووسی، له‌م بابه‌ته ئه‌دوا به‌شێوازی دوای تازه‌گه‌ری، ئه‌مه‌ش هاندانێكی به‌خشی به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م رێڕه‌وه ئه‌ده‌بییه له ئه‌ده‌بی ئۆكرانی نوێ‌دا، ئه‌م نووسه‌ره ئه‌مڕۆ له پێشه‌نگی ئه‌و نووسه‌ره ئۆكرانیانه‌دایه كه خواستێكی زۆریان هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی كاره ئه‌ده‌بییه دیاره‌كانیان نه‌ك ته‌نها له ئۆكرانیادا به‌ڵكو له روسیا و ئه‌وروپای رۆژئاوا و ئه‌مریكاشدا. رۆمانی (مۆسكۆڤیادا)ی كه له ساڵی (1993)دا نووسیویه‌تی به‌گرنگترین كاری ئه‌ده‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت كه جێگای زۆرترین گفتوگۆیه. هاوكات رۆمانی مۆسكۆڤیادا ناونیشانێكی لاوه‌كیشی هه‌یه. ئه‌ویش (رۆمانێكی ترسناك)ه. هیچ سه‌مه‌ره‌یه‌ك له‌و ناونیشانه‌دا نییه، چونكه رووداوه‌كانی ئه‌م رۆمانه له مۆسكۆ و له كۆتاییه‌كانی سه‌رده‌می پرۆستریكای ناجێگیردا رووده‌ده‌ن ئیمپراتۆریه‌تێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر لێواری داڕمانه و تا ئێستاش ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی سۆڤێتی (كه‌ی جی بی) به‌جۆرێك له جۆره‌كان هه‌وڵده‌دات كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ته په‌رته‌وازه‌كه و ئه‌و بۆشاییه رۆحییه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای سۆڤێتدا زاڵه بكات، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی و شڵه‌ژاندنی هاووڵاتیانی سۆڤێتی نازانن سبه‌ینێ چی رووده‌دات؟!.
رۆمانه‌كه باس له ته‌نها یه‌ك رۆژی دوور و درێژ ده‌كات كه پڕه له ریسك له ژیانی (ئۆتۆفۆن ف)دا كه شاعیرێكی ئۆكرانییه و له په‌یمانگای ئه‌ده‌بی جیهانی له مۆسكۆ ده‌خوێنێت، له نێو ماڵێكی خوێندكارانی سه‌ر به په‌یمانگاكه‌دا نیشته‌جێیه، هه‌ست به نامۆیی و شكست ده‌كات، ناتوانێت هیچ به‌رهه‌مێكی داهێنان بنووسێت، خانووه‌كه‌ی خوێندكاران (وێنه‌یه‌كی بچووك كراوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی گشتگیره) پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه (ئۆتۆفۆن ف) ده‌ڵێت ((ئه‌و ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌ی پێشوو هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه بۆ ئوتێلێكی ئاسایی به‌خراپترین مانای وشه‌ی (ئوتێل) كه هه‌یه، له نێو چوار دیواره‌كه‌یدا نائومێدی جێگیربووه ئه‌و نائومێدییه هه‌رگیز به‌چه‌ند تابلۆیه‌كی پڕ یادگاری ناشاردرێته‌وه، رووداوه‌كانی نێو ئه‌م چاڵه نه‌فره‌تییه زۆر رۆتینییه له ئه‌ندازه به‌ده‌ر و له رۆژێكه‌وه بۆ رۆژێكی دی دووباره ده‌بێته‌وه له‌م بینایه‌ی له حه‌وت نهۆم پێكهاتووه له نێو دڵی ئیمپڕاتۆریه‌تێكی نه‌خۆشدا (هه‌موو شتێك له نێو به‌دڕه‌وشتی و خاشاك و مه‌ی)دا نقوم بووه. خودی (ئۆتۆفۆن ف) هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانیدا، چونكه ئه‌ویش كه‌سێكی به‌دڕه‌وشت و گه‌ڕۆك و خۆپه‌رست و گاڵته‌جاڕه و وه‌كو ئه‌وان مه‌ست ده‌بێت و خودی خۆیشی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی خۆی ده‌زانێت، هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ش هۆكاری (تووڕه‌بوونی زۆرێتی له رووداوی مه‌رگی فڕۆكه‌وانی لاو (رسلان)، بۆچی ده‌بێت فڕۆكه‌وانێكی لاوی كه‌م ئه‌زموون دووچاری رسك ببێته‌وه و به ژیانی خۆی له‌پێناوی یه‌ك شووشه ڤۆدگادا؟ لێره ئازادییه‌كی دیكه فه‌راهه‌م نییه بێجگه له ئازادی خۆفڕێدانه خواره‌وه له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه؟ به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه هه‌ر به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه مانه‌وه، چونكه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ده‌كرێت ئه‌و پرسیارانه‌یان لێبكرێت ئه‌مڕۆ ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه).
ئۆتۆ به‌خراپترین پێناسه‌ی وشه‌كان له‌خۆی ده‌دوێت و باس له‌خۆی ده‌كات: (له ناخمه‌وه له هیچ كه‌سێكی دیكه ناچم من نه‌وه‌ی سۆزانییه‌كم، كه‌رێكی گه‌مژه‌م، كه‌سێكی رامیاریی نیم، بێكارێكی ئه‌حمه‌قی خراپم، له بنه‌ماڵه‌ی دوژمنه‌كان، ئه‌گه‌رچی شاعیرێكی به‌هره‌داریش بم، من خراپترین دوژمنی خودی خۆمم...)
رۆژێك له رۆژان ئۆتۆ له ژووره‌كه‌ی خۆی له خه‌و به‌ئاگادێته‌وه، ده‌چێته خوارێ بۆ نهۆمی ئه‌رزی به‌مه‌به‌ستی سێكس کردن له‌گه‌ڵ كچێكی نه‌ناسراودا له (مه‌دغه‌شقه‌ر)ه‌وه هاتووه، كاتێك له خۆشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه سێ هاوڕێی له خۆی به‌ته‌مه‌نترن له ژووره‌كه‌ی ده‌بینێت (یۆراهوڵیتسسین، ئه‌ڕنۆڵد هۆرۆبتس، یۆریس رۆیمان) پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پێكه‌وه بچن بۆ مه‌یخانه‌یه‌كی به‌دناو له‌جاده‌ی فۆنفیژن، هه‌ر چوار هاوڕێكه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌بیره‌ی خراپ بوو ده‌خۆنه‌وه و هه‌ر له‌وێدا ئۆتۆ وتارێك ده‌خوێنێته‌وه تێیدا داوای جیابوونه‌وه‌ی ئۆكرانیا له روسیا ده‌كات له‌ناو چه‌پڵه‌لێدانی به‌هێزی گشت ئاماده‌بوواندا، به‌ڵام ئۆتۆ زۆر به‌په‌له یانه شه‌وانه‌كه به‌جێده‌هێڵێت له دۆخێكی سه‌رخۆشی زۆردا، چونكه ئه‌پۆینتمێنتێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ گابریلی هاوڕێی له نێو ئاپارتمانه‌كه‌ی خۆیدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئاماده‌كارییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئۆكرانی پێشكه‌وتنخوازدا، به‌ڵام له‌پێش سه‌ردانی هاوڕێكه‌یدا پێویسته دیاری بۆ منداڵه‌كانی بكڕێت له كۆگا گه‌وره‌كه‌ی (جیهانی منداڵان) به‌ڵام له رێگادا ئۆتۆ بڕیارده‌دات سه‌ردانی هاوڕێ (مار به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی) بكات و هه‌ندێك ڤۆدگای له‌گه‌ڵدا بخواته‌وه، به‌ڵام دوای دروستبوونی شه‌ڕێك له نێوانیاندا ئۆتۆ هه‌ڵدێت و ره‌ینكۆته‌كه‌ی له دوای خۆیه‌وه له‌گه‌ڵ كاسێتێكی میوزیكی (مایك ئۆڵد فێڵد) جێده‌هێڵێت له سه‌ره‌تادا له‌لای چێشتخانه‌یه‌كی هه‌رزانی پۆخڵ ده‌وه‌ستێت و له دواییدا زۆر به‌خێرایی له‌وێوه هه‌ڵدێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی دووچاری هیچ ئازارێك ببێت ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌گاته نێو كۆگای (جیهانی منداڵان) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چێشتخانه‌ی كۆگاكه‌دا رووده‌دات بۆیه ئۆتۆ ده‌چێته نێو ئاوده‌ستخانه‌ی كۆگاوه، پیاوێكی په‌نجا ساڵه به‌لایدا تێپه‌ڕده‌بێت كه زۆر به ئاشكرا پێوه‌ی دیاره به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك قه‌ره‌جێكی باشوورییه، له سه‌رتادا ئۆتۆ پێیوایه ئه‌م پیاوه كه‌سێكی هاوڕه‌گه‌خوازه بۆیه به (بارۆن) بانگی ده‌كات، پاش كه‌مێك جزدانه‌كه‌ی دیارنامێنێت یه‌كسه‌ر ده‌زانێت (بارۆن) دزیویه‌تی، ئه‌و دزه، جزدانه‌كه‌ی (ئۆتۆ) هه‌ندێك پاره‌ی تێدایه، به‌ڵام له پاره گرنگتر تكتێكی فڕۆكه‌ی گه‌شتكردنی بۆ شاری (كیف) تێدایه، زۆر به‌قورسی ده‌ستی كه‌وتووه، بۆیه ئۆتۆ دوای بارۆنه‌كه ده‌كه‌وێت، هه‌ر یه‌كسه‌ر خۆی له پشتی یه‌كێك له ده‌رگاكانی رووه‌وده‌ره‌وه‌ی كۆگاكه‌دا ده‌شارێته‌وه، راكه‌ڕاكه شێتانه‌كه‌ی نێوان (ئۆتۆ و بارۆن) له یه‌كێك له پێچه‌كانی راڕه‌وه‌كه‌ی نهۆمه‌كانی خواره‌وه‌دا كۆتایی دێت و له ململانێیه‌كی كورتدا له نێوانیاندا بارۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كه به‌هۆی بێئاگاییه‌وه له نێو كونی زێرابێكه‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ئۆتۆش هه‌ر خۆی به‌ته‌نها له نهۆمی خواره‌وه به‌جێده‌مێنێت، دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كاتی داخستنی كۆگاكه هاتووه و ئه‌و ده‌رگایانه‌ی ده‌چێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه داده‌خرێت و پاش چه‌ند هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه ده‌رگایه‌ك ده‌دۆزێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌ری ده‌كه‌وێت به روویدا ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام كاتێك هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌نێت خۆی له نێو تونێلی میترۆی مۆسكۆدا ده‌دوزێته‌وه و زۆربه‌خێرایی ده‌ستگیرده‌كرێت له‌لایه‌ن مشك راوكه‌ره چه‌كداره‌كانه‌وه، یه‌كسه‌ر راده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤێتی ده‌كه‌ن كه هێشتا له‌ژێرزه‌میندا كارده‌كه‌ن، ئۆتۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت له نێو قه‌فه‌زێكدا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو خانمێكی ئه‌یجه‌نتی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ردانی ده‌كات و دواتریش ئه‌م خانمه زۆر هاوكاری ده‌كات، له زیندان رزگاری بێت پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
دوای به‌جێهێشتنی زیندانه‌كه ئۆتۆ ده‌چێته نێو هۆڵێكی گه‌وره‌وه كه شوێنێك ده‌بێت بۆ سازدانی خوانێكی ئاهه‌نگئامێزی گه‌وره‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤێتی و هه‌ندێك له‌رێكخراوه حكومییه نهێنییه‌كانی دیكه...
سه‌رچاوه: سایتی گۆڤاری قه‌نناس
www.qannas.com