محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی پرۆسەی سیاسی ئێستای عیراق و ئەو سیستمەی دامەزراوەكانی پەیڕەوی دەكات، هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نییە.
نوێنەری یۆنامی لەعیراق دەڵێت، لە عیراق ئازادی رادەبڕین و بیروڕای سیاسی جیاواز هەیە و دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن هەیە و هەموو لایەنە سیاسییەكانیش بڕیاریانداوە پابەندی پرۆسەی سیاسی وڵات بن.
وتیشی، لەژێر رۆشنایی پرۆسەی سیاسی ئێستای عیراق و ئەو سیستمەی دامەزراوەكانی پەیڕەوی دەكات، هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نییە.
نوێنەری یۆنامی جەختیشیكردەوە، نەتەوەیەكگرتووەكان دەست لە كاروباری ناوخۆی عیراقدا وەرنادات.