دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان سەرنوسەر و رۆژنامەنوسان و کادیرانی PUKMEDIA
بەبۆنەی 22 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی PUKMEDIA، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
جێی دەستخۆشییە کەئەم وێبسایتە بەپشت بەستن بەئەزمونی دەوڵەمەندی رۆژنامەنوس و هەواڵسازەکانی ڕۆڵی گرنگی بینیوە لەبڵاوکردنەوەی هەواڵ و بەدواداچوونی رووداوەکانی رۆژ، بەردەوام چاوی راستیی و قەڵەمێکی دەوڵەمەند و تۆمارێکی راستەقینەی رووداوەکان بووە.
هیوادارم بەردەوام بن لەسەر ئەو رێبازەی گرتوتانەتەبەر لە گرنگیدان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
دووبارە پیرۆزبێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد