سەنتەری میترۆ راپۆرتی پێشێلکاریەکانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە

07:45 - 2025-01-19
کوردستان
1284 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری میترۆ چواردەهەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ئازادیی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستاندا بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە پێشێکاری جۆراوجۆر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم تۆمارکراون.

بەپێی راپۆرتەکە لەو ساڵەدا 3 رۆژنامەنووس بە درۆن کوژراون و 27 حاڵەتی لێدان و هێرشکردن و هەڕەشە بۆسەر رۆژنامەنووسان بوونی هەبووە و 24 رۆژنامەنووس بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون و 103 جار رێگری لە روماڵی میدیایی کراوە و 17  جار کەلوپەلی رۆژنامەنووسان زەوتکراوە و 6 جار هێرشی ئەلەکترۆنی کراوەتە سەر میدیاکان و 2 جار کەلوپەلی رۆژنامەنووسان شکێندراون.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە 10%ی پێشێلکاریەکان بەرامبەر کچان و ژنانی رۆژنامەنووس بوون  و  پێشێلکاریەکانیش  بەراورد بە رابردوو، بەرێژەی 22% کەمی کردووە

هەر لەو راپۆرتەدا داواکراوە کە پێداچوونەوە بە بڕیارە دادوەرییەكان بکرێت کە ئازادی ڕۆژنامەنووسان زەوت دەكەن، نمونەی كەیسی شێروان شێروانی و قارەمان شوكری و سلێمان ئەحمەد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان