لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرپەرشتی د.هاوڕێ دارۆ، پێداویستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابین کران.
ڕۆژی یەکشەممە، پ.ی.د.بەختیار عبید شەریف، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆلیتکەنیکی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا سوپاسی سەرۆك بافڵ و د.هاوڕێ دارۆ شێخ نوری کرد لەپای هاوكارییە بەردەوامەكانیان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەکانی هۆڵەکانی وانەوتنەوە و بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی مانەوە و رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندکاران لە سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بەزانکۆمان؛ کە پێکهاتبوون لە ٥٠ ئامێری گەرمکەرەوە، ٥٠ تەباغ، ٣٦ جل شۆر، ٢٥٠ کورسی بۆ هۆڵەکانی خوێندن، ١١ داتاشۆ، زیاتر لە ١٠٠ دۆشەک و پێداویستی مانەوە بۆ خوێندکار لە بەشەناوخۆییەکان زیاتر لە پەنجا لۆکەر بۆ بەشە ناوخۆی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاترە لەپێش دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، نۆژەنکردنەوەی بینای بەشەناوخۆییەکان و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی مانەوە بۆ خوێندکاران لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەستۆ دەگرێت.
هەروەها بۆ یەکەمینجار هۆڵی خوێندنەوە و دابینکردنی کتێبخانەیەک بۆ بەشەناوخۆیی کچان، نۆژەنکردنەوەی بینای پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ کە ئەگەر نۆژەن نەکرایەتەوە مەترسی لەسەر گیانی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان دەبوو؛ لەگەڵ بونیادنانی بینایەک بۆ گەنجینە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کە بۆ یەکەمینجارە ئەو گەنجینەیە بونیاد دانرێت.
لە درێژەی وتەکانیدا هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەمخۆریی بۆ خوێندکاران و گرنگیدان بە پرۆسەی خوێندن لە کەرتی خوێندنی باڵادا بەرزنرخاند.
پ.ی.د.بەختیار عبید شەریف، بەناوی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و خوێندکاران و مامۆستایانەوە زۆر سوپاسی سەرۆک بافڵ و د.هاوڕێ دارۆی کرد بۆ دابینکردن و هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن و بەشەناوخۆییەکان، دووپاتیشکردەوە ساڵانە هاوکارییەکانیان بەردەوامە و پاڵپشتیەکی باش بوون بۆ پڕۆسەی خوێندن و ناوەندە زانستیەکان بەتایبەت لەکاتی قەیرانە داراییەکاندا.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەیەکدا باسی لە هەوڵە بەردەوامەکانی پ.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کرد کە بەردەوام لەسەرخەت بووە بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.