شەو و ڕۆژ، کۆنکرێتکردنی گەڕەکەکانی کەرکوک بەردەوامە

09:36 - 2025-01-21
کوردستان
1120 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری شارەوانی، کاری کۆنکرێتکردن لە گەڕەکی سەرچنار بەردەوامە.
 لەوبارەیەوە عەدنان گەڵاڵی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک، بەکوردستانی نوێی راگەیاند: تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە کونکرێتکردنی ئەو گەڕەکانەی کە پێشووتر خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە.
وتیشی: بەپێی ئەو پلانەی پارێزگاری کەرکوک و شارەوانی دایانڕشتووە، دەبێت سەرجەم ئەو گەڕەکانەی خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە خزمەت بکرێن بەبێ جیاوازی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان