نوێنەری وڵاتان و وەفدی دانوستانکاری هەرێم کۆ بوونەوە

04:34 - 2025-01-16
کوردستان
288 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، وەفدی  دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان کۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و باسی شایستە داراییەكان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم کراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغداد بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی هەرێم بكەن، بە تایبەت كێشە داراییەكان.

لەئێستادا بەغداد و هەرێم لێدوانی پێچەوانە و دژ بەیەک دەدەن لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم رەتی دەکاتەوە ئەو ژمارانەی بەغداد باسی دەکات لەبارەی ناردنی بەشەبودجەی هەرێم و موچەی موچەخۆرانەوە راست بێت، بە جۆرێک هەفتەی رابردوو راگەیەنراوێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و بە ژمارە بڕی ئەو پارانەی خستە روو کە لە ساڵی 2024دا عیراق بۆ هەرێمی ناردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان