دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

07:19 - 2025-01-13
کوردستان
1198 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  پێشوازیکرد لە وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
سەرەتای دیدارەکە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە شاندی یەکگرتوو بە سەرۆکایەتی د.هادی عەلی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕاگەیاند، بەبۆنەی سەرکەوتنی  کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو، هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین، بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کە هەمیشە نێوەندگیرێکی چاکەخوازبووە لە نێوان هێز و لایەنەکاندا. 
دواتر گفتوگۆیان کرد لەبارەی بارودۆخی ناوچەکەو پێشهاتەکان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە سازان و  لێکتێگەیشتن بکرێتە ئامانجی لایەنەکان  لەپێناوی پاراستنی دەستکەوتەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان