زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سیستمی (Zanko LMS) بەكاردەهێنێت

12:40 - 2025-01-15
کوردستان
273 جار خوێندراوەتەوە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیستمی (Zanko LMS) لە سەرجەم بەشە زانستییەكانیدا بۆ بەڕێوەبردنی ناوەندەكانی خوێندن بەكاردەهێنێت.
لە سیستمەكەدا، سەرجەم وانەكان رێكدەخرێت و خوێندكار ئاشنادەكرێت بەو وانانەی بۆی دانراوە بۆ تەواوكردنی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لە هەردوو ئاستی خوێندنی بەكالۆریۆس و دبلۆم دا و خوێندكار باشتر دەتوانێت چالاكیی سەرجەم وانەكانی ببینێت كە لەلایەن مامۆستاكانەوە ئامادەكراون.
سیستمەكە لەمساڵی خوێندندا (2024-2025) بۆ قۆناغی یەكەم بەكاردێت و لە رێگەیەوە تۆماری گشتیی زانكۆ و بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆگرامەكانی خوێندن و بەشە زانستییەكان، دەتوانن مۆنیتەری پرۆگرامی خوێندنی بەشەكانیان بكەن هەر لە تۆماركردنی خوێندكارەوە تا دەرچوونی لە بەشەكەیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان