فلاشی ئابووری

(BP) كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك پەرەپێدەدات

11:42 - 2025-01-16
ئابووری
127 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: عیراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمدا ئیمزا كردووە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك و دەوروبەری.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێوڕەسمی ئیمزاكردنی یاداشتەكە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری نەوتی عیراق لە لەندەن بەڕێوەچوو، یاداشتەكەش لەلایەن عامر خەلیل ئەحمەد بەڕێوەبەری نەوتی باكوور و زەید ئەلیاسری بەڕێوەبەری لقی عیراقی بریتش پترۆلیۆمەوە ئیمزاكرا.

ئاژانسی هەواڵی عیراق

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان