بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبەردنی كەناڵی 8
بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دامەزراندنی كەناڵی 8 دا پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین.
كەناڵی 8 لەماوەی ئەم یەك ساڵەی تەمەنی كاركردنیدا سەكۆیەكی چالاک بووە بۆ گواستنەوە و گەیاندنی راستییەكان و نموونەیەکی نوێتان لەناو كاروانی میدیای كوردستاندا پێشکەش کرد. بەتایبەتی لە هەردوو وێستگەی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریادا کە بابەتیانەو بە هاوسەنگی روماڵی کەمپین و رووداوەكانتان بە جۆرێک کرد كە لەئاست خواستی گشت بینەر و بیسەراندا بن.
هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مەكتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان