وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، پابەندن بە تەمویلکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی. دەشڵێت، پێویستە هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆران تەوتین بکات.
وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەسەر ئەو بنەمایەی کە داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە بایۆمەتری مووچەخۆران بکات بە پشتبەستن بەو ژمارەیەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئاڕاستەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کراوە.
دەشڵێت، ئەو مووچەخۆرانەی لە تۆماری بایۆمەتریدا ناویان دووبارە بووەتەوە و هەندێ مووچەخۆری دیکەش کە لە حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستانیش مووچەیان هەبووە، مووچەکانیان بڕدراوە.