دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار سەردانی پارێزگای ئەنباری كرد و لە باڵەخانەی پارێزگا لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار محەمەد نوری دلێمی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئەندازیار عومەر مەشعان دەبوس و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەرپرسانی ئاسایش كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی پارێزگاكە و چۆنیەتی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ باشتركردنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری و ژینگەیی و دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان تاوتوێكران، بە جۆرێك كە ژیانێكی شایستە دەستەبەر بكات بۆیان.
سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستیی كاركردنی بێوچان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی و پەروەردە و كۆمەڵگەیی كردەوە.
هەردوێنێ، سەرۆك كۆمار لە ئەنبار زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە حكومییەكان و كەسایەتییەكانی سنوورەكە كرد و سەردانی زانكۆی ئەنباری كرد.