عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە ڕایگەیاند، زیاتر لە 163 هەزار داواکاری پێشکەشکراون بۆ کێبڕکێکردن لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە حەوت هەزار كەس بەشێوەی گرێبەست لە دامەزراوە حكومیەكانی پارێزگاكەدا
پارێزگاری دیالە راشیگەیاندووە کە لیژنەیەك بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، کار دەکات بۆ دڵنیابون لەوەی پرۆسەکە دادپەروەرانەیە
پارێزگاری دیالە باسی لەوەشكرد، دواکەوتن لە راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی كە بە گرێبەست دادەمەزرێن، دەگەڕێتەوە بۆ پێویستی شەفافیەت و ئەنجامنەدانی هیچ هەڵەیەک لە كاتی وردبینی