رانیە، پیشانگەیەكی تایبەت بە قوربانییانی رێگەی هەندەران

02:41 - 2025-01-20
کوردستان
685 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

لەنێو باخی گشتیی رانیە و لە پیشانگەیەكی فۆتۆگرافیدا، كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا، بە هاوكاریی كەسوكاری قوربانییان، 150 فۆتۆی ئەو منداڵ و ژن و خێزان و گەنجانەی نمایشكرد كە لەڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا كۆچی دواییان كردووە یان بێسەروشوێنن.
لەبارەی پیشانگەكەوە، بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەوەی خستەڕوو، كە لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و كونسوڵخانەی وڵاتان هەوڵیانداوە بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەو كۆچەرانەی كە تائێستا بێسەروشوێنن و هیچ هەواڵێكیان نییە.
بەپێی ئاماری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا، لەساڵی 2024دا زیاتر لە 8000 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچیان كردووە، لەو ژمارەیەش 2300 كەسیان خەڵكی سنووری راپەڕینن، هەروەها 46 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لەو رێگەیە گیانیانلەدەستداوە، 16 كەسیان خەڵكی سنووری راپەڕینن و 12 كۆچەریش تا ئەم كاتە بێسەروشوێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان